یادێک له چوار ئه‌ستێره‌ی ورشه‌داری هه‌میشه زیندوو
نه‌رمین که‌ریمی ...
نه‌سرین حه‌سه‌ن خاڵی ...
منیره‌ی موده‌ڕیسی ... مه‌عسوومه‌ی سه‌رهه‌نگی
ئه‌م کتێبۆکه‌یه پێشکه‌ش بێت به هه‌موو منداڵانی وڵاته‌که‌م. هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م کتێبه ، به‌و مه‌رجه ئه‌گه‌ر بۆ که‌ڵک لێ وه‌رگرتن بایه‌خێکیان هه‌بێت و شیاوی ده‌کارهێنان ، ئه‌وا ماڵی هه‌موو که‌سێک ن و هه‌موو که‌س بۆی هه‌یه و ده‌توانێ که‌ڵکیان لێ وه‌ربگرێت ، به‌ڵام بۆ فرۆشتن قه‌ت قه‌ت نا !
به ئه‌وپه‌ڕی ڕێزه‌وه ـ که‌ریم دانشیار
به‌ڕێزان !
له وێژه و ئه‌ده‌بییاتی کوردی‌دا باوه و ده‌ڵێ: « دۆ ، به‌هانێکه له بۆ دۆ خوازان» . منیش دڵ گرێ‌دراو به ناوه‌ڕۆکی مه‌عنه‌ویی ئه‌م وته‌یه و سه‌ر له پێناو سه‌ودایه‌کی هه‌تا سه‌ر زیندووی په‌یوه‌ستی ئیمانم ، هه‌ر که قه‌ڵه‌م به ده‌سته‌وه ده‌گرم و مه‌یلی نووسینێکم به‌مێشکدا دێت ، نووسینم لێ ده‌بێته به‌هانه و ، قه‌ڵه‌م ڕێی هه‌وارگه‌ی یادی ئه‌و یارانه ده‌گرێته به‌ر ، که سه‌ر و سه‌رده‌مێک سه‌وداسه‌ری ڕێبازێک بووین و دڵ گرێ‌دراو به ئه‌ڤینێک. ئه‌و یارانه‌ی که مه‌زن بوون وه‌ک کێو . لێ هه‌زاران جار جخار کۆی له دڵم که به‌شێک له یارانی گیانفیدا وه‌ک ده‌سته‌چیله‌ی ژێر ئاگری گڕکانه‌که زۆر زوو سووتان؛ سووتان ، به‌ڵام کێ بزانێ گڕ و گه‌رماکه‌یان بۆ کوێ و به‌ره‌و کوێ چوو؟! ئه‌وا ئه‌مجاره‌که‌ش من و قه‌ڵه‌مه‌که‌م هاتووینه‌ته‌وه به‌ر هه‌وارگه‌ی یادی هه‌ر ئه‌و یارانه و، ئه‌م کتێبۆکه‌یه‌مان کردۆته په‌ساوێک بۆ هه‌ڵبه‌ستنی پرده‌ڵه‌یه‌ک ڕوو به شاره ده‌ریای هه‌راوی یادی یاران. په‌ساوی ئه‌مجارم ئه‌گه‌رچی کز و که‌مده‌نگ و بێڕه‌نگه ، به‌ڵام چونکه به هومێدێکه‌وه ڕوو به یاران ده‌چێت ، ده‌کرێ ئه‌م هیوایه‌ش هه‌بێت که یادی نه‌رمین ، یادی نه‌سرین، یادی منیره ، یادی مه‌عسوومه و یادی هه‌موو کیژان و ئافره‌تانی گیان به‌ختکردووی وڵاته‌که‌م ، وه‌ک گوڵی هه‌میشه به‌هار ، له‌م یاده‌وه‌ریه دا سه‌رهه‌ڵ بده‌ن ه‌وه.
دایک و باوکی هێژا! مامۆستای به‌ڕێز !
نووسین و ئاماده‌کردنی کتێبی (ڕاهێنان و په‌روه‌رده‌کردن)ی منداڵ ، به‌تایبه‌ت بۆ پۆلی ساوایان * (باخچه‌ی منداڵان) کارێکی ئه‌ونده سووک و سانا نییه که تا‌کێک بتوانێ بیگرێته ئه‌ستۆ. چونکه کتێبی باخچه‌ی ساوایان هه‌ر وه‌ک کریستاڵێکی بلوورینه و گه‌لێ گۆشه و لایه‌ن و ڕوخساره‌ی هه‌یه. بۆ هه‌ر گۆشه و لایه‌ن و ڕوخساره‌یه‌کی ئه‌م کریستاڵه‌ش ، تیشکی گۆشه نیگایه‌کی زانستیانه‌ی پێویسته که بکه‌وێته سه‌ر ناوه‌رۆکی بابه‌ته‌کانی. که‌واته تاکه که‌سێک ، نه‌مازا منی یه‌ک ته‌نی ده‌ست و پێ سپیلکه‌ی که‌م زانا له‌کوێ و ئه‌م گشته زانسته له کوێ، که بۆی ده‌کار بێنم و بابه‌تی به تاقه‌تی بۆ ڕه‌جابا بێنم!.. به‌ڵام له وڵامدا ده‌بێ بڵێم ، بۆشایی و نه‌بوونی ئه‌م چه‌شنه کتێبه له باخچه‌ی منداڵی کوردی دا لێم بوو به (گڕوو)ی منداڵانه و به‌رۆکی گرتم و ئه‌م کاره‌ی پێکردم.
بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌م کاره گرنگه‌ش ، پێشه‌کی شوێن پێی ئه‌م چه‌شنه بابه‌تانه‌م هه‌ڵگرت که له‌کتێبخانه‌ی منداڵانی میلله‌تانی تردا جێیان گرتووه؛ تیشک و تێشوویه‌ک له‌وان و که‌مێک له ئه‌زموونی کات و سه‌رده‌می خوێندکاریم و هه‌روه‌ها ده‌سکه‌وته‌کانی ته‌مه‌نی مامۆستایه‌تی و باڵاتر له هه‌موویان ، خولیای ئاماده‌کردنی ئه‌م کتێبه ، وه‌ک هه‌وێن، ده‌ره‌تانی پێشوه چوونیان بۆ کردمه‌وه. ماڵی ته‌کنیکی(ئینرنێت)یش هه‌زارجار ئاوه‌دان بێت که بێده‌ست و ده‌سته‌وه‌ستانی نه‌هێشتمه‌وه و به‌ده‌یان وێنه و نیگاری خسته به‌رده‌ستم و منیش لێیان ڕانه‌وه‌ستام و ئه‌وه‌نده‌ی بۆم کرا و توانیم ، سه‌ر و گوێم په‌ڕاندن و ڕه‌نگ و بۆیه‌م لێ گۆڕین و مۆنتاژم کردن و کردمنه که‌ره‌سه‌ی شیاوی بابه‌ت و سۆژه و تێکسته‌کانی ئه‌م کتێبۆکه‌یه. به‌ڵام له هه‌مان کات دا هه‌میشه ئه‌م هیوایه‌شم هه‌بووه که پسپۆڕانی کورد یه‌ک بگرن و ده‌ست بده‌نه ده‌ستی یه‌ک و به‌رهه‌مێکی ئه‌وتۆ پێشکه‌شی منداڵانی کورد بکه‌ن ، که شیاوی پێشکه‌ش کردنیان بێت . ئه‌وده‌م ئیتر پێموایه هه‌رچی کتێبی بێ پێزی به‌ر ده‌م و ده‌ستانه ، له کۆڵ منداڵی کورد ده‌بنه‌وه و ئامانجی هه‌موو لایه‌ک پێک دێت.
* پۆلی ساوایان که ئیمڕۆ باخچه‌ی منداڵانی پێ ده‌ڵێن ، له سه‌رده‌می کۆماری کوردستان دا ناوی (پۆلی ساوایان)نیان به به‌ژن بڕی . ده‌کارهێنانی ئه‌م نێوه له‌م کتێبه‌دا به یادی ئه‌و سه‌رده‌مه‌یه. سرودی(پۆلی ساوایان) که بۆ یه‌که‌مجار له نووسینگه‌ی پێشه‌وا قاضی محمد ، له لایه‌ن شه‌ش منداڵی پۆله‌وه ، بۆ پێشه‌وا خوێندرایه‌وه ، هه‌ر ئه‌م چه‌ند وانه‌یه له یادان دا ماوه‌ته‌وه :
"ئێمه پۆلی ساوایان هه‌موو وه‌کوو برایان
له ئامێزی ده‌بوستان گوڵستانی کوردستان
ده‌ڵێین سروودی شادی سه‌ربه‌ستی و ئازادی
بژی بۆمان پێشه‌وا بابی به میهر و وه‌فا
هه‌تا پێشه‌وا مابێ
بژین هه‌تاو و هێدی دڵ ناده‌ین به چ جێی دی
به‌ڕێزان !
زۆر له‌مێژه ئه‌م کتێبۆکه‌یه و چه‌ندی تری له‌م چه‌شنه‌م ئاماده کردبوون. له‌م ماوه دوور و درێژه‌ش دا گه‌لێکیشم هه‌وڵ دا چاپیان بکه‌م و بییان خه‌مه به‌ر چاوی منداڵانی کورد له هه‌نده‌ران. به‌ڵام له‌به‌ر باڵا بوونی خه‌رجی چاپکردنیان ، هیچم پێ نه‌کرا و هه‌ر به‌لای خۆمه‌وه مابوونه‌وه. شایانی باسه بڵێم که ، جارێکیش له جاران ئۆرگانێکی ڕۆشنبریی کوردی له شاری ستۆکهۆڵم ، له‌سه‌ر داوای خۆیان ، ئه‌مه و چه‌ند کتێبکی دیکه‌یانمیان چاو پێکه‌وت و دوای سه‌نگ و سووک کردنی کتێبه‌کان ، به‌رپرسی ئۆرگانی ناوبراو گوتی که« ئه‌م کتێبانه به‌که‌ڵکن و ده‌بێ وه‌ک کاری به‌په‌له ، گورجێک ڕایان په‌ڕێنین و له چاپیان بده‌ین». من پێم وابوو چی پێ ناچێت و کتێبه‌کان ته‌پ و تۆزی هه‌ژارییان له به‌ژن و به‌ر داده‌ته‌کێت و ده‌که‌ونه به‌ر ده‌ستان. بۆیه منیش به په‌له ده‌قی ئۆرژیناڵ (ئه‌سڵی)ی هه‌موو کتێبه‌کانم بۆ ناردن و چاوه‌ڕوان مامه‌وه. ماوه‌یه‌ک پێچوو ، به‌ڵام له‌پڕدا پێیان ڕاگه‌یاندم و گوتیان کتێبه‌کان له ڕێی ناردنیان بۆ چاپخانه سه‌ریان تێدا چووه و نه‌ماون. به‌م چه‌شنه هه‌رچی ڕستبووم ، لێیان کردمه‌وه خوری و هه‌رچی نووسیبووم ، لێیان سه‌ر به گۆمدا کردم و ده‌سبه‌تاڵیان هێشتمه‌وه. من ده‌سبه‌رداریان نه‌بووم و سه‌رله‌نوێ بۆ ساز کردنه‌وه‌یان هه‌ستامه‌وه و بۆ هه‌ر یه‌ک له کتێبۆکه‌کان چه‌ند ساڵێکی ترم کات فیدا کردن. له ئاخر پێچی ماڵاواییدا ده‌بێ بڵێم، ماڵی (ئینترنێت) سه‌دجار ئاوه‌دان بێت که نه پاره‌ی چاپکردنی کتێبی گه‌ره‌که و نه گفت و واده‌ی بێ پێز و پڕ له درۆی ئۆرگانی ڕۆشنبیریی ستۆکهۆڵمی له شوێنه.
یارانی هێژا
گه‌وره‌یی خۆتان ده‌نوێنن ، ئه‌گه‌ر به‌چاوی ڕه‌خنه‌وه سه‌یری ئه‌مه و ئه‌وانی ترم بکه‌ن. بێ‌شک بۆچوونه‌کانتان له لایه‌ک ده‌بێته هۆی چاو کردنه‌وه‌م و له به‌رێکی تریشه‌وه ده‌بێته مایه‌ی هیوا بۆ کاری داهاتووم.
ده‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی ڕێز و خۆشه‌ویستیم بۆ هه‌مو لایه‌ک
که‌ریم دانشیار سوئێد - به‌هاری 2003
|